کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان

14:53 - 15 خەزەڵوەر 2721

تازە لاوی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە ناوی "زەکەریا ئیبراهیمی" بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا و مالاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، زەکەریا ئیبراهیمی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان، کە کەمتر لە ساڵێک بەسەر ئەندامبوونی لە تەشکیلاتی حیزبدا تێدەپەڕێبوو، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە ڕێگای ئاوایی "عەزیزکەندی"ـی بۆکان گیانی لە دەستدا و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد. زەکەریا لە گەڵ ئەوەیکە تازەلاوێکی پڕ لە هەست و دڵسۆزی نیشتمان بوو، یەکێک لە ئاواتەکانی لەبەرکردنی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان بوو کە بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا بە ئاواتەکەی بگا و بۆ هیمشە ماڵاوایی لە ژیان کرد. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی زەکەریا و هەموو کەسوکاری دەکەیەن و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.