کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ناوچەی شنۆ

14:54 - 15 خەزەڵوەر 2721

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی شنۆ دەستی کردووە بە تێکدانی ژینگەی ئەو ناوچەیە و هێندێک لە ئاشەکانی ئەو ناوچەیەی تێکداوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێگا و ژینگەی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی شنۆ خەریکی تێکدانی ژینگەی ئەو ناوچەیەن و دەستیان بە تاڵانکردنی خیزی چۆمی گادەری ئەو ناوچەیە کردووە و ژمارەیک ئاشیان لە دەورووبەری شنۆ تێکداوە و ئاو ڕووبارەکانیش دەگوازنەوە بۆ شاڕەکانی دیکەی ئێران. کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە پیلانگێڕیدایە لە کوردستان بۆ وێرانکردنی ژینگە و بە تاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکان. پێویستە بگوترێ خەڵکی ئەو ناوچەیە ڕێگەیان نەدا کۆماری ئیسلامی لەو پیلانەدا سەرکەوتوو بێ.