کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێعدامی لانیکەم ٣٢ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا

13:22 - 16 خەزەڵوەر 2721

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٣٢ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئێعدام کراون. بەپێی ڕاپۆرتی "چاو نیوز" لەو یەک مانگ و نیوەدا هەروەها ٤ زیندانیی کورد ئێعدام کراون. "چاونیوز" ڕایگەیاندووە کە ئەم ٤ کەسە بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون. ئێعدام‌کرانی ئەو ٤ بەندکراوە لەو ماوەیە لە حاڵێک ‌دایە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە شەش مانگی هاوین و بەهاری ئەمسالیش‌دا ٢٨ بەندکراوی کوردی لەدار دابوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا ئێعدام کراون لانیکەم ٣٢ کەس بووە. ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.