کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فاتمە کەریمی خەڵکی ئابدانان سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

15:27 - 16 خەزەڵوەر 2721

کچێکی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام کە پێشتر لە سنووری بانە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، فاتمە کەریمی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئابدانان، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی قازی جەواد مستەفایی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. فاتمە کەریمی خەڵکی ئابدانان پێشتر بۆ ماوەی چەند مانگ ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیمی ئێران بووە و مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە سنووری بانەوە خۆی ڕادەستی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران کردبوو و پاش چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.