کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگاییکردنی حەوت کەس لە ئەندامانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان لە سنە

14:19 - 17 خەزەڵوەر 2721

حەوت ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی "ژیانەوەی کوردستان" کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە دادگایی کران. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، دانیشتنی دادگای حەوت ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان" لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی قازی "سەعیدی" بەڕێوە چوو. ئەم حەوت کەسە بە ناوەکانی عەلی ئەڵاوەیسی، فەردین ڕەحیمی، عەتا ڕەزاربابی، قانع خاتری، مەرزیە مرادوەیسی، سیراون عەبدوڵاهی (کوڕی مەرزییە) و مەهدی سەیفی، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە دەسبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوون. شایانی باسە کە مەرزییە مورادوەیسی بە تۆمەتی "هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوەیی" و شەش کەسەکەی دیکە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بەدژی حکومەت" و هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران، دادگایی کراون.