کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە بەرهەمەکانی شاعێر و چیرۆکنووسێکی ئیلامی چاپ و بڵاو کراونەوە

14:20 - 17 خەزەڵوەر 2721

بەشێک لە بەرهەمەکانی شاعێر و چیرۆکنووسێکی خەڵکی شاری ئیلام بە شێوەزاری کەڵهوڕی چاپ و بڵاو کرانەوە. بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، بەشێک لە بەرهەمەکانی "وەحید کەماڵی"، شاعێر و چیرۆکنووسی خەڵکی شاری ئیلام کە لە چوار دیوانی شێعر و چوار کتێبی چیرۆکی منداڵان پێک هاتبوون، بە شێوەزاری کەڵهوڕی و زمانی فارسی چاپ و بڵاو کرانەوە. بەرهەمەکانی ئەو نووسەرە کوردە بریتین لە : ــ دیوانی شێعری "آبی، زرد، صورتی سە رنگ نگاه تو" کە بە زمانی فارسی و سەبکی شێعری نوێ و سپی هۆنراوەتەوە. ــ دیوانی شێعریی "زڵاڵ " کە بە شێوەزاری کەڵهوڕی نووسراوە. ــ وەڕگێڕانی دیوانی شێعریی "کۆهبۆنگ (لە هۆنراوەکانی حوسێن حەسەن‌زادە ڕەهدار)" لە شیوەزاری لوڕیی بەختیارییەوە هەڵگەڕاوەتەوە بۆسەر شێوەزاری سۆرانی . ــ دیوانی شێعریی "نیاز" کە بە زمانی فارسی نووسراوە . ــ کتێبی چیرۆکی منداڵان "ژن باوگ" کە بە شێوەزاری کەڵهوڕی نووسراوە. ــ کتێبی چیرۆکی منداڵان "خوێن نییەخەفێ" کە بە شێوەزاری کەڵهوڕی خوارین نووسراوە. ــ کتێبی چیرۆکی منداڵان "کەم بژی، کەڵ بژی" کە بە شێوەزاری کەڵهوڕی نوسراوە. ــ کتێبی چیرۆکی منداڵان "مەردی و نامەردی" کە بە شێوەزاری کەڵهوڕی نووسراوە. جێگای ئاماژەیە کە تێچووی ئەم بەرهەمانە بە هاوکاریی ماڵیی هونەرمەند "سامڕەند سەرزەلی" دابین کراوە.