کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئیلام ڕادەی هەژاریی خەڵک بەرزتر دەبێتەوە

14:49 - 20 خەزەڵوەر 2721

پارێزگاری ئیلام: بەرهەمهێنانی نەوت لە ئیلام بۆ 300 هەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە. بە وتەی "محەممەد نەوزەری"، پارێزگاری ئیلام، بڕیاردراوە چوار ملیار و 500 میلیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گازی ئەو پارێزگایە تەرخان بکرێت پارێزگاری ئیلام ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا لە پارێزگای ئیلامدا رۆژانە ٢١٠ هەزار بەرمیل نەوت و زیاتر لە شەش ملیۆن مەتر سێجا گاز بەرهەمدێت، بەڵام ئەگەر کێڵگە نەوتییەکان پەرەیان پێبدرێت بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت ١١٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکات. ئەم هەواڵە لەکاتێکدا بڵاودەبێتەوە کە خەڵکی ئیلام لە بارودۆخێکی ئابووریی خراپدان و ڕۆژانە بەهۆی هەژاری لە شارەکانی ئەم پارێزگا دیاردەی ناشیرینی خۆکوژی و سواڵی و کوشتن کە شایەنی ئەم خەڵکە نییە سەرهەڵدەدا. جێی ئاماژەیە پارێزگای ئیلام سەرچاوەیەکی گەورەی نەوت و گازی سرووشتییە، بە جۆرێک کە نزیکەی 15%ی سەرچاوەکانی گازی سرووشتی و 4%ی نەوتی ئێران لەو پارێزگایەدایە.