کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرهێنەرێکی ئیلامی خەڵاتی فێستیڤاڵی "مینە گوت"ی، فەرانسەی بە دەستهێنا

14:51 - 20 خەزەڵوەر 2721

"فەتحوڵڵا ئەمیری" دێکۆمێنتسازی خەڵکی ئیلام خەڵاتی فێستیڤاڵی "مینە گوتـ"ـی فەرانسەی لە بواری پاراستنی سروشت بەدەست هێنا. لەو فێستیڤاڵەدا بەو فیلمانەی کە کاریگەرییەکی باشیان لەسەر پاراستنی گیانلەبەران هەیە، ئەو خەڵاتەیان پێ دەبەخشرێ. فیلمی دێکۆمێنتیی "لە گێژاوی لەنێوچووندا" (در گرداب انقراض) بە دەرهێنەریی "فەتحوڵلا ئەمیری" وەک باشترین فیلم لەو فێستیڤاڵەدا ناسێندرا. لەو فیلمەدا ئاماژە بە مەترسیی لەنێوچوونی "پڵینگی ئێرانی" کراوە کە بەهۆی بەڕێوەبەریی ناکارامەی بەرپرسانی ڕێژیم مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە. "فەتحوڵڵا ئەمیری" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوییە و بڕوانامەی کارناسیی لە بواری بەرهەمی سینما و کارناسیی باڵای لە بواری دەرهێنەریی دێکۆمێنت هەیە. ناوبراو هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە.