کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی ٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی گولـلە خومپارەی بەجێماو لە شاری مێهران

15:30 - 20 خەزەڵوەر 2721

تەقینەوەی گولـلە خومپارەی بە جێماو بوو بە هۆی کوژرانی پیاوێکی ئیلامی و برینداربوونی هاوژینەکەی. بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی چوارشەممە ١٩ـی خەزەڵوەر لە شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی خومپارەی بەجێ‌ماو لە شەڕی ئێران و عێراق کەسێک کوژراوە و هاوژینەکەشی برینداربووە. بەپێی هەواڵەکان کەسی کوژراو پیاوێکی ٤٣ ساڵە و کاری کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە و شتومەکی کۆن ‌بووە و پاش هەڵگرتنی خومپارەکە لە دەستی‌دا تەقاوەتەوە کە پیاوەکە لە دەسبەجێ گیانی لەدەستداوە و هاوژینەکەشی برینداربووە و گوازراوەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام.