کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڕین وبە تاڵانبردنی داری ناوچەکانی دەوروبەری سەقز

13:57 - 22 خەزەڵوەر 2721

دارەکانی دەوروبەری چۆمی سەقز نێوان گوندی عەلی‌ئاوا تاکوو پاڵاوگەی ئایچی لەلایەن کەسانی هەلپەرەستەوە دەبڕدرێن و بە تاڵان دەبرێن. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە ڕۆژی هەینی 22ـی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، چەن وێنەیەک لە دەوروبەری چۆمی سەقز بڵاوکرایەوە کە پیشان دەدات دارێکی زۆر بڕدراون و بە تاڵان براون ، هەموو ئه‌و دارانه‌ كه‌ بڕاونه‌ته‌وه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رووی ده‌ ساڵه‌ و ئه‌مه‌ له‌ ڕووی ژینگه‌ییه‌وه‌ خه‌سارێكی گه‌وره‌ی‌ به‌ سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه گەیاندووە‌. شایانی باسە کە ساڵانێکە ڕێژیم بە هاوکاریی کەسانی هەلپەرەست و داردەستی خۆی پیلانی تێکدانی ژینگەی کوردستانی داڕشتووە و بە بڕینەوەی دارەکان و ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان و بە تاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان و بە تایبەت ئاوی ژێر زەویی خەریکە کوردستان بەرەو کارەساتێکی ژینگەیی دەبات.