کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پزیشکێکی سنەیی: خەزەڵوەر سەروچاوی خوێناوی و ئەشکەنجەی خەڵک وەبیر من دەهێنێتەوە

15:04 - 22 خەزەڵوەر 2721

ئیمان نەوابی پزیشکێکی خەڵکی سنە لە لاپەڕەی ئیستاگرامی خۆیدا سەبارەت بە ڕاپەڕینەکەی مانگی خەزەڵوەرنووسی:"نازانم ڕوانینی ئێوە لە خەزەڵوەر چییە؟ کاتێک ناوی خەزەڵوەر دێ، بیر لە چی دەکەنەوە؟ من ئەو کاتەی ئورژانسم وەبیر دێتەوە لەگەڵ ئەو بریندارانەی کە بە باتووم و چەکی ساچمەیی، لێیاندرابوو و سەر و چاو و مێشک و ئەندامیان ئەشکەنجە کرابوو". ناوبراو وتی: ئەگەر لەو پێوەندییەدا وێنەیەک بڵاو بکەمەوە، هەرا و ئاڵۆزی ساز دەبێ بەڵام ئەگەر یەکێک لە بەرپرسانی حکومەتی یەکێک لەو ڕاستییانەی ڕەت کردەوە من ئامادەم شایەتی بدەم. دوکتور ئیمان نەوابی پزیشکی نەشتەرگەری خەڵکی سنەیە کە پێشتریش بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی فائیزە مەلەکی‌نیا ئەو کچە ٢٢ ساڵەی کە بە دەستی باوکی ئاگری لە جەستەی بەردرابوو، لە لایەن ڕێژیمەوە هەڕەشەی لێکرابوو و لەو پیوەندییەدا محەممەد جەباری، قازی گشتیی و ئینقلابی سنە داوای لە کومیتەی نیزام پزیشکی کردبوو کە ناوبراو سزا بدەن لە بەر ئەوەی کە ڕاستیی ڕووداوەکانی ڕووماڵ کردووە.