کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرانەوەی دوازدەهەمین کتێبخانە لە گوندەکانی سەر بە شاری مەهاباد

13:36 - 23 خەزەڵوەر 2721

٣ کتێبخانە لەلایەن گرووپی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب‌خوێنی موکریانی مەھاباد و به هاوکاری ئەنجومەنی حامی تاران لە ٣ گوند و شاری سەر بەو شارستانە کرانەوە. ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ۱٤۰۰ بە هاوکاری ئەنجومەنی حامی و گرووپی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب‌خوێنی موکریانی مەهاباد لە ناوچەی شاروێران و هەروەها بە بەشداریی کتێبدارانی کتێبخانەکانی گوندەکانی دارەلەک، لــەج و سەیداوا و خەڵکی فەرهەنگ‌دۆستی شاروێران، دوازدەهەمین کتێبخانه لە ئاوایی قەرەشڵاغ بە فەرمی کرایەوە. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە کتێبخانەی ئاوایی ئوزنتاش و ڕۆژی هەینیش لە شاری گۆکتەپە بینای کتێبخانەی گشتی ئەو شاره کە لەلایەن ئەنجومەنی حامییەوە و بە ھاوکاری خەڵکی کتێب‌دۆستی ئەو شاره ساز کراوه، کرایەوە. شایانی باسە کە گرووپی گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب‌خوێنی موکریانی مەھاباد به هاوکاری ئەنجومەنی حامی تاران، تا ئێستا توانیویەتی لە شار و دێهاتەکانی ناوچەی مەهاباد ١٢ کتێبخانەی گشتی بکاتەوە.