کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی خراپی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی سەرپێڵی زەهاو پاش چوار ساڵ

14:02 - 23 خەزەڵوەر 2721

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان تا ئێستاش خەڵکی ئەو پارێزگایە لە دۆخێکی خراپدا دەژین و لە هەر جۆرە خزمەتگوزارییەک بێبەشن. ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٧.٣ ڕیشتەر پارێزگای کرماشانی هەژاند و زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ١٢ هەزار کەس لە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو ئاوارە بوون؛ سەرەڕای تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە کارەساتبارە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی ئەو پارێزگایە هەتا ئێستاش لەنێو کانێکسدا دەژین و لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی و تەندروستی بێبەشن. شایانی باسە کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بێجگە لە دروشم و بەڵێنی ناڕاست، هیچ گرینگییەک بە بارودۆخی ئەو خەڵکە نادەن.