کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی دەسبەسەرکردنی چالاکانی کورد لە ماوەی حەوتوویەکدا

16:05 - 23 خەزەڵوەر 2721

لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی حەوتوویەکدا ٢٩ چالاکی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون. بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو لانیکەم ٢٩ هاووڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنگەلێکی نادیار گوازراونەتەوە. بەپێی ئەم زانیارییانە لە شارەکانی بانە، سەقز و مەریوان ٢٩ هاووڵاتی بەبێ هیچ هۆکار یان تاوانێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارانەوە بە زەبری هێز و هەڵکوتانە سەر ماڵیان، دەسبەسەر کراون. لە شاری بانە ١٨ هاووڵاتی بە ناوەکانی "سەلاح پزیشکی، ڕەفیق پزیشکی، مەناف پزیشکی، وفا پزیشکی، بهزاد پزیشکی، کەریم پزیشکی، ئەبووبەکر پزیشکی، لوقمان پزیشکی، ئەحمەد پزیشکی، فەرهاد پزیشکی، فەرزاد پزیشکی، ئەرسەلان پزیشکی، کامران پزیشکی، جەماڵ مروەتی، عوسمان محەممەد پوور، سەعید قادری، کوردۆ حسین‌پوور، عەلی چۆمانی و سەعید رەشیدی" دەسبەسەر کراون. هەروەها لە شاری سەقز پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی "سامان خوسرەوی، ئەیووب مینایی، جەماڵ عەزیزی، عەبدوڵا مەجهور و محەممەد مەجهور" دەسبەسەر کراون و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوستراونەتەوە. هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی شەوی ٢١ لە سەر ٢٢ی ئەم مانگە هێرشیان کردووە سەر گوندی نێی مەریوان و شەش هاووڵاتییان بە ناوەکانی "محەممەد ئەحمەدی کوڕی عومەر، فەرید درەخشانی کوری حامد، کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف، ئیدریس بەهرامیان کوڕی سەعید، عەبدولڕەحمان ئەفشار کوڕی ڕەزا و عەبدولڕەحمان ئەشتک"یان دەسبەسەر کردووە.