کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی بانە

14:40 - 24 خەزەڵوەر 2721

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئاروین شەوکەتی" تەمەن ١٨ ساڵ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو. لە ئاکامی تەقینەوە مینە چێندراوەکانی رێژیمی ئێران لەسەر سنوورەکانی کوردستان، ئاروین شەوکەتی، خەڵکی ساحێبی سەقز، لاقی بە قورسی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.