کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئارام مورادیان هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەر جارێکی دیکە دەسبەسەر کرا

14:47 - 24 خەزەڵوەر 2721

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد، هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر کە تازە لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە دەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ئارام مورادیان تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە دوای بانگکران بۆ لقی دووی بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی شاری سنە دەسبەسەر کرا. ئارام مورادیان دوای سەردان بۆ لقی دووی بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئارام مورادیان ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و پاش ١٣٠ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو. هەر لەم پێوەندییەدا و لە درێژەی ڕەشبگیرییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ٤ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئارەش مینبەری، زانیار مینبەری میلاد مینبەری وسەیوان مینبەری" خەڵکی ئاوایی نییەر سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.