کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکدانی گڵکۆی ئەحمەد کایا لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی کۆچی‌دواییدا

15:02 - 24 خەزەڵوەر 2721

لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی کۆچی‌دوایی هونەرمەند ئەحمەد کایا، گڵکۆی ناوبراو لە گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە شێوێندرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی تورکیە، گڵکۆی هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد "ئەحمەد کایا" لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، شێوێندراوە. تەرمی ئەحمەد کایا لە گۆڕستانی پێرلاشێزی شاری پاریس نێژراوە؛ کایا دامەزرێنەری سەبکی ناڕەزایەتی لە گۆرانی لە تورکیەدا بوو و دوای ئەوەی کە ئەو وڵاتەی بەجێ هێشت، نەیانهێشت بگەڕێتەوە و تاکاتی کۆچی‌دوایی لە شاری پاریس ژیا. تاوەکوو ئێستا نازانرێت کێ ئەو کارەی کردووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو کراونەتەوە، ئەم کردەوەیە تازە ئەنجام دراوە و کۆن نییە. شایانی باسە کە ئەحمەد کایا، ساڵی ١٩٥٧ـی زایینی لە شاری مالاتیای باکووری کوردستان لەدایک بووە و ساڵی ٢٠٠٠ـی زایینی لە شاری پاریس کۆچی‌دوایی کرد؛ ناوبراو خاوەنی زیاتر لە ١٠ ئاڵبۆمی گۆرانییە.