کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیک بە لە سەتا ٤٠ـی یەکەکانی بەرهەمهێنانی سەردەشت نیوەداخراون

14:28 - 25 خەزەڵوەر 2721

نزیک بە لە سەتا ٤٠ـی یەکەکانی بەرهەمهێنانی سەردەشت بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم نیوەداخراون. "ئەقسا نەقشی‌پوور"، فەرمانداری ڕێژیم لە سەردەشت لە کۆبوونەوەی کار و بەرهەمهێنانی ئەم شارەدا ڕایگەیاند: نزیک بە لە سەتا ٤٠ـی یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئەم شارە نیوەداخراون. یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئەم شارە توانای ڕەخساندنی هەلی کاریان بۆ ٧٠٠ کەس هەیە، بەڵام لە ئێستادا نزیکەی ٣٠٠ کەس کار دەکەن و خاوەن کارگاکان کەڵکاژۆ لە هەژاری و و کێشەی ئابووریی ئەو کرێکارانە بە قازانجی بەرژەوەندی خۆیان وەردەگرن. ئەم کێشانە لە کاتێکدایە کە شاری سەردەشت شارێکی سنوورییە و دەرفەتی کار و گەشە لەو شارەدا زۆرە، بەڵام بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسان و پشت گوێ خستنی کێشەکانی خەڵک دانیشتووانی ئەم شارە ناچار بە کۆڵبەری و قاچاخ و بەجێهێشتنی گوند و شوێنی کاروباری خۆیانن. شایانی باسە کە ساڵانە بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار و لەنێوچوونی یەکەکانی بەرهەمهێنان بەهۆی وامی قورس و سوودی بانکەکان زۆر کارگە دادەخرێ و لاوان و خەڵکی گوند و شارە بچووکەکان ناچار دەبن بۆ دۆزینەوەی کار ڕوو لە شارەگەورەکان بکەن یان ڕوو بکەن لە کۆڵبەری و کاری مەترسیدار.