کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لەلایەن ئەنجومەنی پاژین لە بانە

15:22 - 25 خەزەڵوەر 2721

هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لەلایەن پارێزەرانی ژینگەی بانەوە (پاژین) ڕاگەیەندرا. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی خەزەڵوەری ۱٤٠٠ی هەتاوی، دەسپێکی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لەلایەن ئەنجومەنی پاژینەوە ڕاگەیەندرا و بەو مەبەستە خێوەتی ئەو هەڵمەتە لە پارکی شاری بانە هەڵدرا و تۆماری هەڵمەتەکە داندرا تا خەڵک بێن و واژۆی خۆیانی لەسەر بکەن. شایانی باسە کە لە یەکەم ڕۆژی ئەم هەڵمەتە خەڵکێکی زۆر لە هەموو چین و تووێژەکانی شاری بانە بەشدار بوون و ئەنجومەنی پاژین هیوادارە کە لە ڕۆژانی داهاتوویی هەڵمەتەکە کە بۆ ماوەی حەوتووێک بەردەوامە، خەڵکی ژینگەدۆستی بانە بە گوڕوتینی زۆرترەوە بەشداری ئەم هەڵمەتە مەدەنییە بن.