کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی ڕزگارکردنی چۆمی "گادەر" له‌لایه‌ن ژینگه‌پاریزانی شاری شنۆ دامەزرا

13:23 - 26 خەزەڵوەر 2721

كۆمه‌ڵێک لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی و خەڵکی ناڕازیی شاری شنۆ کەمپەینێکیان بە مەبەستی پێشگرتن به‌ هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و شێواندنی ژینگەی چۆمی "گادەر" و دەوروپشتی پێک هێنا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەو کەمپەینەدا داوا لە هاونیشتمانیانی شاری شنۆ و سەرجەم ژینگەپارێزان و گەلدۆستان کراوە کە له‌ ئاست شێواندنی ژینگە و هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و زیخ لە ڕووباری “گادەر” زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و تەنانەت هەڵوێستی جیددیان هەبێ. لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەک ڕایگەیاند: ئەو دڵسۆزانەی شار بە ڕاشکاوی نامەی سەرئاوەڵایان بۆ پارێزگار ناردووە و داوای چارەسەری بنەڕەتی ئەم کێشەیەیان لێ کردووە و تەواو هەوڵی خۆیان دەدەەن لە چوارچێوەی یاسا پێش بەم دیاردە ناشیرنە بگرن، بەڵام لە ئەگەری وڵامنەدانەوەی بەرپرسان، خەڵک هەڵوێستی جیددی خۆی دەبێ.