کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورتە ئاوڕدانەوەیەک لە کۆمەڵکوژییەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچە و لەوێش بەولاوەتر

13:50 - 14 بەفرانبار 2721

سەرلەشکر قاسم سلێمانی، گەورە فەرماندەری نیزامی ئێران، تا بەر لە کوشتنەکەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕووی دا، بۆ هێندێک کەس بەسام‌ترین کەسی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەهاتە ئەژمار. قاسم سلێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە فەرماندەیی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماریی ئیسلامی ئێرانی بەئەستۆوە بوو. هێزی قودس یەکێک لە لقە کارامە نیزامی‌یەکانی ئێرانە کە بەرپرسایەتیی هەناردەی تیرۆریزم و پڕچەک کردنی میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێرانی لە سەرتاسەری ناوچە بۆوێنە عێڕاق، سووریە، لوبنان، بەحرەین، یەمەن و ئەفغانستان بە ئەستۆوە بووە. هێزی قودس لە ژێر ڕێبەرایەتیی ئەم فەرماندە ئێرانی‌یەدا بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ تیرۆریزمی هەناردە کرد، پەرەی بە تاقم گەرایی دا، دەوڵەتانی لاواز کردو بەرپرسی کوشتنی هەزاران کەسە. دوایین بەرنامەکانی بریتی بوون لە؛ هێرش بۆ سەر هێزە هاوپەیمانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێڕاق، بۆوێنە دەتوانین ئاماژە بە هێرشێکی یەک ڕۆژە بۆ سەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا بکەین کە لە ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو ئەنجامیان دا. لەوێ ئاژاوەگێڕان لەسەر دار و دیوار نووسی‌بوویان "سلێمانی ڕێبەرمانە". سلێمانی لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە بەغدا بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کوژرا. ئەم ڕووداوە ساتێکی گرینگ لە شەڕی چەند دەیەی تاران بۆ پەرەپێدانی شەڕفرۆشی و دووبەرەکی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بوو. قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی‌دا لە شارێکی سنووری سووریە بە ناوی "البوکمال" لە بەرگی کوردی‌دا بیندراوە.(ایسنا) قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی‌دا لە عێڕاق لەگەڵ میلیشیا پشتیوانی‌کەرەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بیندراوە.(جهان نیوز)   نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٣٩٠ی‌هەتاوی‌دا قاسم سلێمانی بەهۆی سەرپەرشتی کردنی پیلانی ناسەرکەوتووی تیڕۆری "عادل بن احمد الجبیر"، وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودییە و سەفیری ئەوکاتی سعوودییە لە ئەمریکا، لە کاتی بوونی لە واشینگتۆن "دی سی"دا وەکوو تیرۆریستێکی جیهانی ناساند. سلێمانی لە سەرەتای هەر ئەو ساڵەدا بەهۆی پێدانی پشتیوانی ماڵی بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریە، لە کاتی سەرکوتی خوێناوی ناڕازییە غەیرە نیزامی‌یەکان، بایکۆت کرابوو. وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لە خاکەلێوەی ١٣٩٨ی‌هەتاوی‌دا هەنگاوێکی بێ‌پێشینەی هەڵێناوەو تەواوی سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی خاریجی دەست نیشان کرد. لە گرینگترین هۆکارەکانی ئەم کارە ئەنجامدانی ئەو کارە تیرۆریستی‌یانە بوون کە هێزی قودس لە ژێر رێبەرایەتی سلێمانی‌دا ئەنجامی دەدان.   هەناردەی تیرۆریزم: هێزی قودسی سوپای پاسداران لە ژێر ڕێبەرایەتیی قاسم سلێمانی‌دا تیرۆریزمی هەناردە کرد، پەرەی بە تاقم گەرایی دا و، وڵاتانی ناوچەکەی بەرەو لاوازی برد. هێزی قودس بەرپرسی مردنی هەزاران کەس و ڕەنگە دەیان هەزار کەسیش بێ، سەرهەڵدانی ئەشکەنجە و ڕۆژڕەشی و کڵۆڵی‌یەکی نەوترا و ئاشکرا نەکراوە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لەویش بەولاوەتر. بە وتەی شرۆڤەکاران، ڕێژیمی ئێران هەروا درێژە بە لاوازی و بێ‌هێزی ئەمنییەت و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەدا، بەڵام ئەگەر سلێمانی هەنووکە بمابایە، هەڕەشەکانی تاران زۆر لەوە جیددی‌تر دەبوو. "غازی فەیسەڵ حوسێن"، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتێژی عێڕاق، دەڵێ؛ "سلێمانی سەرەڕای دروست کردنی تۆڕێکی بەرین لە پێوەندییەکانی دەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتان، بۆوێنە ولادیمێر پۆتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە و، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریە، هەروەها لەگەڵ شەڕخوازە میلیشیاکانیش‌دا هاوڕێ و، لەکاتی تێکهەڵچوونەکان لە بەرەکانی شەڕدا دەبوو". سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتێژی عێڕاق هەروەها دەڵێ؛ "ناوبراو چالاکی بۆ پەرەپێدانی شۆڕشی ئێران و تیۆری ویلایەتی فەقیە دەکرد و لە هەوڵی گۆڕینی ڕێژیمە ڕەوا پێدراوەکانی ناوچەکەدا بوو لە جێگایان ئەو ڕێژیمانەی کە گوێ لە مستی ئێرانن، دانێ". مەبەستی ناوبراو لە تیۆری ویلایەتی فەقیە ئەو شێوە بیرکردنەوەیە بوو کە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، دەبێ بەسەر هەموو کاروبارەکانەوە باڵا دەست بێ. "وضاح الجلیل"، شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی یەمەنی، دەڵێ؛ "ئەرکی پەرەپێدانی دەسەڵاتی سوپای پاسداران لە ناوچەکەدا بە قاسم سلێمانی سپێردرابوو". سلێمانی لە دەسپێکی ساڵەکانی دەسەڵاتەکەی دا، یانی ساڵەکانی ١٣٧٧ بۆ ١٣٧٨ی هەتاوی، هەموو هەوڵەکانی بۆ ڕێنوێنی و هیدایەتی گرووپە شەڕفڕۆشەکانی حیزبوڵڵا چڕ کردبۆوە. سلێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ بۆخۆی ڕێنوێن و ڕێ‌نیشاندەری گرووپە تیرۆریستی‌یەکان بوو لە عێڕاق و، چوک و چۆڵی بۆ دابین دەکردن. ناوبراو ئەم کارەی وەکوو بەشێک لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پێکهێنانی ناسەقامگیری و لاوازی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێڕاق دەکرد. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نێوەڕاستەکانی دەیەی ١٣٨٠ی هەتاوی‌دا لانی کەم ٦٠٣ کەس لە هێزە نیزامی‌یەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن شەڕخوازانی پشتیوانکەری ئێران لە عێڕاق کوژراون. ئەم ژمارەیە لەسەدا ١٧ی تەواوی ئەو ژمارە ئەمریکاییە کوژراوانەن کە بەهۆی هەوڵدانی دوژمنکارانەوە لە عێڕاق کوژراون. هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانی عێڕاقی لە سەرەتای ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی‌دا بە کەڕات ڕژاونەتە شەقامەکان دژ بەو ناسەقامگیریی و ئاڵۆزییەی کە بەهۆی ئێرانەوە لە عێڕاق دروست بووە.   هەڵفریوانی گەنجانی ساویلکە: سلێمانی لە سووریەدا سەرپەرشتی عەمەلیاتێکی زۆر گەورە بۆ پشتیوانی لە هێزە داڕووخاوەکانی ئەسەد دەکرد. بەکرێ‌گیراوانی ئێرانی لە ژێر ڕێبەرایەتی سلێمانی لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی‌دا، بۆ ماوەی چەند ساڵێک خەریکی دامەزرانی شەڕخوازە میلیشیاکان بوون. بەکرێ‌گیراوانی ئێرانی ئەم شەڕخوازە کەم تەمەن و ساویلکانە کە زۆربەیان لە خوار تەمەنی یاساییەوە بوون یان ئەوەتا پێشینەیەکی ئابووریی باشیان نەبوو، لەنێو کۆمەڵگا شیعەکانی وەک ئەفغانستان، پاکستان، عێڕاق و زۆر وڵاتی دیکەوە ڕادەکێشا. لەبەرامبەر پەیوەست بوونی ئەفغانەکان بە لەشکری فاتمیون، گرووپی میلیشیای ئەفغان بە ڕێبەرایەتیی سوپای پاسداران، بەڵێنی پێدانی هاووڵاتی‌بوونی ئێرانی و مووچەیەکی مانگانەیان دەدرایە. بەڵام ڕێژیمی ئێران ئەو بەڵێنەی نەبردە سەر و درۆی لەگەڵ دەکردن. سلێمانی بە ڕێکخستنی شەڕی نێوخۆیی لە سووریە، سەرپەرشتی دامەزرانی نزیک بە ٢٠ هەزار شەڕکەری ئەفغانی کرد. بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی فاتمیون، لەم ژمارەیە لانی کەم ٢ هەزار کەس کوژراو ٨ هەزاریش بریندار بوون. بە وتەی چالاکانی دژبەری حکوومەت، بەراوردە جۆراوجۆرەکانی کۆی ژمارەی کوژراوان لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا تا سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە نێوان ٣٨٧١٠٠ و نزیک بە ٥٩٣ هەزار کەس مەزندە کراوە. بەپێی ڕاگەیاندنی "ورلد ویژن" نزیکەی ٦٠٢ ملوێن کەس لە نێوخۆی سووریە ئاوارە بوون و زیاتر لە ٥٠٦ ملوێن کەسیش پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردوە. سلێمانی لە پەرەپێدانی نفووزی ئێران لە یەمەنیش‌دا ڕۆڵی هەبوو. پشتیوانی سوپای پاسداران لە حوسی‌یەکان(انصاراللە) لە یەمەن لە ساڵی ١٣٩٤دا پەرەی گرت. لەو ساڵەدا عەڕەبستانی سعوودی ـــ یەکێک لە دوژمنە گەورەکانی ئێران لە ناوچەداــــ بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی یەمەن، دەست‌تێوەردانی لەو وڵاتەدا کرد. "عبدالسلام محمد"، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی ستڕاتێژی ئەبعاد، دەڵێ؛ "ڕۆڵی سلێمانی، خێرایی پێدان بە بەڕێوەبردنی ستڕاتێژیی ئێران بوو، ستڕاتێژییەک کە گرتنی سەنعا، دەمێشق، بەیرووت و بەغدای لەخۆ دەگرت". ناوبراو دەڵێ؛ "کوشتنی سلێمانی، ستڕاتێژییەکە ناگۆڕێ". بەپێی ڕاگەیاندنی "پڕۆژەی زانیارییەکانی یەمەن"، ئەو حوسی‌یانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، پەرەیان بە قەیرانی یەمەن داوە، لە ساڵی ١٣٩٤ەوە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٧ هەزارو ٥٠٠ خەڵکی سڤیل، بەپێی ڕاپۆڕتی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، زیاتر لە ٢ ملوێن کەس تووشی مەترسی خۆراک بوونەتەوەو ١٠ ملوێن کەس لە بەردەم مەترسی قات و قڕی دان. لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەکان ئاشکرایان کردوە کە حوسی‌یەکان بە بەردەوامی خوێندکاران، ژنان، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی ئەکتیڤ لەمەڕ کاروباری مرۆڤ‌دۆستانە و کەمایەتی‌یە ئایینی‌یەکان بە شێوەی نایاسایی دەستگیر و ئەشکەنجە دەکەن.   گۆڕینی میلیشیاکان بە لۆتی‌و پۆتی: لە ساڵەکانی ١٣٩٣ و ١٣٩٤ی هەتاوی‌، بڵاوبوونەوەی وێنەگەلێک لە سلێمانی لە بەرگی نیزامی لە گۆڕەپانی شەڕ لە عێڕاق‌دا دەرخەری ئەو ڕاستی‌یەیە کە ڕاستەوخۆ لەو شەڕەدا ڕۆڵی گێڕاوە. زۆرێک لەو میلیشیایانەی کە سلێمانی لە ماوەی چەندین ساڵ‌دا یارمەتیدەری پێکهێنانیان بوو، یاغی بوون و لە مەبەستە سەرەکی و ڕواڵەتە ئایینی‌یەکانیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دوور کەوتنەوە. ئەم میلیشیایانە لە عێڕاق‌ لەو دەسەڵاتەی کە لە ماوەی چەندین ساڵ لە ژێر فەرماندەیی سلێمانی‌دا بە شێوەیەکی بەرچاو بەدەستیان هێنابوو، کەڵکی خراپی لێ‌وەردەگرن. ئەوان لەم دەسەڵاتە بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەرانی عێڕاقی، ڕەخنە کردنە نێو ڕیزی هێزی جەماوەری خەڵکی و کەڵکی خراپ لێ‌وەرگرتنی و تەنانەت تەقە کردن لە دەیان هەزار خۆپیشاندەری عێڕاقی کە بەنیسبەت گەندەڵی و بێ‌لیاقەتی دەوڵەتەوە دەنگی ناڕازییان هەڵبڕی‌بوو، قازانج دەکەن. سیاسەتڤانێکی باڵای عێڕاق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێ، ڕێبەندانی مانگی ڕابردوو بە ڕۆیتێرزی وت؛ "میلیشیاکان بوونە هەیولایەکی چاوچنۆک و لە ڕادەبەدەر بە دەسەڵات". ناوبراو وتی؛ "ئەوان لە کار و کاسپی‌یەکان باج وەردەگرن، لە هەموو شتێک پشکیان دەوێ و، تەنانەت زۆر بۆ دەوڵەت دێنن کە کەسانی وەفادار پێیان بۆ دامەزرێنن و گرێبەست و پەیمانکاریان بدەنێ". میلیشیا عێڕاقی‌یەکان هەروەها ئەسڵەحەیان بە شێوەی نایاسایی ڕاگرتوەو سەرمایەگوزاری لە زۆرێک لەو شارانەی کە لە ژێر دەستی "داعش"دا ئازاد بوون، ئاڵۆز کردوە.