کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەیاڵ

13:09 - 18 بەفرانبار 2721

لێرەم وەک لێرەنەبوونێکی ھەمیشەیی!!! خەیاڵم لەنێو جامی مەستی بادەدا سەرەو لێژەو، بیرم لای پشکووتنی خەونی تۆیە! ئەوەی منی دڵگران کردوە چاوەروانیی تۆ و، خۆشاردنەوەی خۆمە! لەچیرۆکە تەواو نەکراوەکانی ژوورەکەت. چی بکەم تا پەلی ئەم دڵخۆشییە بگرم و تۆ شاگەشکە بکەم باوانم چی بکەم تا ئەم دڵ‌تێکەڵاتنەم بکەمە ھۆنینەوەی تازەترین ھەڵبەست! چی بکەم تا شکۆفەی تەمەنت پەل بگری ماندووبوونی چاوەکانت بشارمەوە! من ماندووم لە تەمی سەر پەنجەری ژورەکەم لە پێکەنینی وشکەڵاتووی ڕوح، لە تاسەی بێ مروەتی سپێدە! لێرەم و مشتم پرە لە وردە بزەی تۆراو! لێرەم و گیانم دەکوڵێ بۆ ئەم خەیاڵە سەوزەی تۆ و ئەو حەسرەتە بەساڵداچووەی خۆم!