کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باسی نەبەزان

20:21 - 1 پووشپەڕ 2722

دەبێ چۆن باسی ڕێز و گەورەییت کەم لاوی پێشمەرگە کە ژینت پڕ لە شانازی و شەڕەف، ئازایەتی و جەرگە دڵت کانگای ئەوینی خەڵکی زۆرلێکــــــــراوی بێ‌بەرگە بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵینــــــــــــــگی گورجی دارستان   چلۆن شێعرێ بڵێم بۆ تۆ کە بتوانێ شیاوت بێ؟ لە سەردێڕا چ ناوێ دابنێم هاوشانی ناوت بێ؟ مەبەست چۆن هەڵبژێرم تاکوو تاریفی تەواوت بێ؟ بژی باسکی بەهێزی گەڵ، کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیاودۆڵ و پڵینـــــــــــــــــــگی گورجی دارستان   هەوای ڕابواردنی خۆشی ژیانی خـــــۆت لە خۆتا کوشت گەڵاڵەی ژینی خۆش و بێ‌پەرۆشی خەڵکەکەت داڕشت بەهێزی شان و پیلت بۆ هەژاران بوویە دەست و پشت بژی باسکی بەهێزی گەل کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵینــــــــــــــگی گورجی دارستان   ئەتۆی گیانبازی چەرخی ڕەوڕەوەی شۆڕش دەسووڕێنی قەڵای زۆردارەکان و دوژمنانـــــــــــــــی گەل دەڕووخێنی پەتی دیلی لە پێی داماو و زۆرلێــــــــــــکراو دەپچڕێنی بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان   گەلی ژێردەست بە تۆیە دڵنیا و دڵخۆش و پشت‌ئەستوور ئەتۆی بەرعۆدە بۆ پێک‌هاتنی ئامانجی بەرز و دوور بەڵێنی گیانلەسەردەستیت دەنووسی تۆ بە خوێنی سوور بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان   بە ئیمانی، نەترسی، بێ‌ڕیا و بێ‌فیز و ساکاری لە بوختان و درۆ تانە و ئیفادە و دەعیە بێزاری بەنەزم و ڕێک و پێک و توند و تۆڵ و ورد و وشیاری  بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان   بەرەو پێش پشتی زەحمەتکێشی شار و ڕەنجبەری لادێ ورە و هێز و تەوژمی خەڵکی چەوساوەت بەدوو دا دێ دەمی پچڕانی زنجیران نێـــــــــزیکە و ڕۆژی گەل دادێ بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان   چ خۆشە کاتی سەرکەوتن، کە ڕووخا کاخی بێدادی لە نێو ئاهەنگ و گۆرانی و سروودی جێژنی ئازادی لە ئامێزت بگرم و جا بگوڕڕێنم بە دڵـــــــــــــــــشادی بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان