کوردستان میدیا: ئامریکا لە هەوڵێکی نوێ‌دا دەیەوێ قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بناسێنێت و ئەوەش هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە ئێرانی لێ کەوتووەتەوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زاری به‌رپرسێكی باڵای دەوڵەتی ئا‌مریكا ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی ئەوە وڵاتە دانڵد ترامپ له گوتاری چوارشه‌ممه‌ی داهاتوودا، قودسی وه‌ک پێته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ناساند، ئەو سیاسه‌تەی ئا‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا گۆڕانی قووڵی به‌سه‌ردا دێت.
ترامپ هەروەک لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دابوو، باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تەلاڤیڤ بۆ قودس ڕاگوازێت، بەڵام تا ئێستە بڕیاری كۆتایی له باره‌ی ئه‌م پرسه نه‌دراوه.
فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌یانه‌وێ قودس پێته‌ختی ده‌وڵه‌تی پاشه‌ڕۆژی ئه‌وان بێ و كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی دان بەوەدا نەنێن كه ئیسرائیل ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قودسدا هه‌بێت، چونكه ناوه‌ندی موسڵمانان، یه‌هوودییەکان و مه‌سیحییه‌كانیشه.
دوای ئەو بڕیارە سائیب عەریقات یەکێک لە بەرپرسانی تەشکیلاتی خۆدگەردانی فەلەستین باسی لەوە کردووە، ئەو هەوڵەی ئامریکا گەمە کردن لەگەڵ ئاگره، ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ئەو پرسە پێوەندی بە خۆمانەوە هەیە نەک ترامپ.
لەو پێوەندییەدا گرووپی تێرۆریستیی حەماس کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت، ڕایگەیاندووە، سەرهەڵدانـی نوێ دەست پێ دەکەین و بە هەموو هێزەوە دژی ئەو بڕیارە دەوەستینەوە.
ڕێکخراوی حەماس، لەگەڵ ڕێژیمی ئێران پێوەندییەکی چڕی هەیە و خامنەییش ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووه: کە ئەو ڕێکخراوە پڕچەک دەکەین و پشتیوانی لێ دەکەین.
ئیسرائیل له شەڕی ساڵی ١٩٦٧ـه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی قودسدا گرتووه، هەرچەند له‌و كاته‌وه تا ئێستە ئه‌م به خۆلكاندنە، دان پێدانانی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی مسۆگەر نەکردووە.