کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە ئیتالیا، لە رێوڕەسمی رۆژی زمانی دایکی

14:17 - 5 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کودستان میدیا؛ تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد وەیسی\'\'، لەسەر بانگهشێتی فەرمیی \'\'رێکخراوی کولتووریی بەنگلادێش\'\'ەوە رۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی رەشەمە ١٣٩٢ی هەتاوی، لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی لەو وڵاتەدا بەشداریی کرد.
ئەو رێوڕەسمە لە وڵاتی ئیتالیا لەلایەن رێکخراوی کولتووریی بەنگلادێشەوە لەمەڕ بەرز راگرتنی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی پێکهاتبوو.