کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک لە ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە

20:14 - 21 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک لە ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک بە سەرپەرستیی \'\'جەمشید خوسرەوی\'\' ئەندامی کۆمیتە، لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، رێکەوتی ٢٠ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا کەلە شاری \'\'ڤایلە\'\' بەڕێوەچوو، پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە، لەلایەن \'\'جەمشید خوسرەوی\'\'یەوە خوێندرایەوە.