کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ کانادا، لە ساڵیادی دامەزرانی فیداییانی خەڵق

18:55 - 29 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کانادا لە ساڵیادی دامەزرانی رێکخراوی فیداییانی خەڵکی ئێران بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ کانادا، بە سەرپەرستیی \'\'سەعید گوڵشەن\'\' رێکەوتی ٢٥ رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە رێوڕەسمی ٤٣ەمین ساڵیادی دامەزرانی رێکخراوی فیداییانی خەڵکی ئێران بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزب لە کانادا بەو بۆنەوە خوێندرایەوە.