کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە

12:49 - 29 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ نۆروێژ لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، دوا نیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – نۆروێژ بە سەرپەرستی ئەحمەد عەزیزی، بەرپرسی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی ئەو کۆمیتەیە، لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد.
شاندی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکرات لەلایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە پێشوازی لێکرا.
لەم رێوڕەسمەدا پەیامی هێزە کوردستانییەکان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردساتنییەکان – بەڕێز جەنگی عومەر خوێندرایەوە.
لەو رێوڕەسمەدا ئەندام پاڕڵمانی سەربە حیزبی چەپی سوسیالیستی نۆڕوێژ لە بەشێک لە قسەکانیدا رەخنەیەکی تووندی لە دەوڵەتی روحانی سەرۆک کۆماری ئێڕان گرت و وتی:روحانی دوو شیوە روخساری بەخۆیەوە گرتووە، یەکەمیان روو بە دنیای دەرەوە کە نەرم و نیانی نواندووە و پڕۆسەی ئەتۆمی ڕاگرتووە، خاڵی دووهەمیان بەپێچەوانە روو بە خەڵکی ناوخۆی ئێران بەتایبەت کوردەکانی ئەو وڵاتە، تووند و تیژتر لە جاران گوشاری خستۆتە سەر خەڵکی ئەو وڵاتە و ئیعدام و قەڵاچۆی زیاتری بۆ خەڵک هێناوە.