کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزب لە ئوتریش لە رێوڕەسمی یادی شەهیدانی حیزبی شیووعی

19:24 - 28 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: لە رێوڕەسمی یادی شەهیدانی حیزبی شیووعی کوردستان، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئوتریش پێشکەش کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوتریش لە رێوڕەسمی یادی شەهیدانی حیزبی شیووعیی کوردستان لە شاری ڤییەن بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پێشانگایەکی وێنەیی تایبەت بەو رۆژە پیشان درا و کۆمیتەی حیزب پەیامی خۆی بەو بۆنەوە پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کرد.