کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ یۆتۆبۆری لە ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە

15:40 - 19 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یۆتۆبۆری لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ چەند رۆژ پێش ئێستا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ یۆتۆبۆری بە سەرپەرستیی \'\'ئەنوەر مەحموود زادە\'\' لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵە ــ رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە رێوڕەسمی یادی دامەزرانی کۆمەڵە بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزب لە یۆتۆبۆری بەبۆنەی ٣٤ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆمەڵە پێشەکش بە بەڕیوەبرانی رێوڕەسمەکە کرا.