کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی سیمینارێك لەوڵاتی سوید لەمەڕ پرسی\"گونجان\"

22:16 - 9 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەوڵاتی سوید سیمینارێك لەژێر ناوی هاوگونجی بۆ ئەندام پارلمانێكی سویدی و هەروەها چالاكێكی سیاسیی كورد پێك هات.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەم سیمینارە لەشوێنێك بەناوی ئا.بی.ئێف لەستۆكهۆڵم بەڕێوە چوو و لەلایەن گوڵان ئاڤجی و شكۆفە قوبادییەوە چەندین بابەت پێشكەش كران.
سەرەتا خولەكێك بێدەنگی بەمەبەستی رێزگرتن لەگیانی شەهیدانی کوردستان راگیرا و دواتر بەهیە حەیدەری بەرپرسی بەشی پەروەردەی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێمۆكرات ـ سوید وێڕای بەخێرهاتنی میوانەكان ئامانج لەبەڕێوەبردنی ئەو سیمینارەی بۆ بەشداران شی كردەوە.
گوڵان ئاڤجی باسێكی پێشكەش كرد و لەسەر پرسی هاوگونجی ئەمڕۆ چۆن دێتە بەرچاو؟ سوید لەم بوارەدا چی كردووە؟ خەسارناسی پرسی هاوگونجی چیە؟ بۆ بەشداران دوا.
هەروەها شكۆفە قوبادیش باسێكی لەسەر چۆنیەتی سەركەوتووبوون لە بواری پرسی هاوگونجی پێشكەش كرد.
ئەو سیمینارە لەلایەن یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە سوێد و بەشی پەروەردەی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێمۆكرات لەو وڵاتە پێك هاتبوو.