کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لە شارەکانی برێمن و نۆرێنبێرگی وڵاتی ئاڵمان

18:04 - 2 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دوو شاری برێمن و نۆرێنبێرگی وڵاتی ئاڵمان، جێژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٩ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی لە لایەن حیزب و رێکخراوە کوردییەکانی شاری نویرنبێرگ لە ژێر ناوی بەیەکەوە بۆ کوردستان بە بەشداریی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بەرێوەچوو.

لەو رێورەسمەدا پەیامی ناوەندی بەیەکەوە بۆ کوردستان بە هەردوو زمانی ئاڵمانی و کوردی خوێندرایەوە.

دواتر چوار کەس لە چواربەشی کوردستان بە بەدەستەوە گرتنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بە نیشانەی یەکگرتن و تەبایی گەلی کورد و بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی و شۆڕشگێری ئاگری نەورۆز هەڵکرا.

لەو رێورەسمەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکانە بەشداریان کرد.

هەروەها، رۆژی هەینی ٢٩ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان، ئاگری نەورۆز لە دەرەوەی شاری برێمن لە وڵاتی ئاڵمان کرایەوە و منداڵانی کوردیش بەو بۆنەوە چالاکییەکی هەڵپەرکێی کوردیان بەرێوە برد.

ئاویەر.ت