کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یادی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێیانی لەوییەن

23:36 - 25 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەئوتریش، بە بۆنەی ٢٤مین ساڵوەگەڕی تیرۆری شەهیدانی وییەن، رێوڕەسمێكی لەو شارە پێكهێنا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو رێوڕەسمەدا كۆمەڵێكی بەرچاو لەكوردستانیانی دانیشتووی ئوتریش، نوێنەرایەتی حیزبە كوردستانییەكان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات تێیدا ئامادە بوون و مەڕاسمەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەكێك بێ دەنگی بو رێزدانان لەشەهیدانی وییەن و هەموو شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد.

5507.jpg


دوابەدوای ئەمە وتاری كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەئوتریش، لەلایەن د. جەزا ساڵحییەوە خوێندرایەوە.

دواتریش هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەئوتریش باسێكی سەبارەت بە باگراوندی فێكری د. قاسملوو لەسەرەتای دەستپێكردنی خەباتی سیاسی ئەو شەهیدە هەتا كاتی شەهیدبوونی، كە چەندین قۆناغی جیای لەخۆگرتبوو، پێشكەش كرد.

ژمارەیەك لەحیزب و لایەنە سیاسییەكانی پەیامیان پێشكەش بە رێوڕەسمەكە كردبوو كە بریتین بوون لە:

ـ یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان

ـ پارتی دێموكراتی كوردستان

ـ حیزبی شیوعی كوردستان

ـ پارتی سوسیالیستی كوردستان، باكوور

ـ نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی كورد لە سووریە

ـ حیزبی شیوعی عێراق

ـ پارتی دێمۆكراتی كوردی سووری، ئەلپارتی

ـ ماڵا كورد لە ئوتریش

لە بڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا فیلمێك لەسەر ژیانی سیاسی د. قاسملوو بڵاوكرایەوە.