کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا، بە ئامانجی بەرز ڕاگرتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، جێژنێکی بەشکۆی بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بەشێک لە دانیشتوانی کوردی دەڤەری واشنگتۆن پێکهێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی نوامبری ٢٠١٥، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو وڵاتە یادی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە، سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی ئەیڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان بەتایبەت ڕێبەرانی شەهید قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی دەستی پێکرد. پەیامی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا لە لایەن بەڕێز عوسمان پاڵانی ئەندامی کۆمیتەی حدکا لە ئامریکا پێشکەش کرا. پاشان مـەحبووبە حسێنی ئەندامی حدکا و یەکێتی ژنان لە ئامریکا، پەیامی کۆمیتەی یەکیتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکای پێشکەش کرد.
لە دەقی هەر دووی ئەو پەیامانەدا بەتایبەت جەخت کرابووەوە لەسەر پێگەی پێشمەرگە لە مێژووی خەباتی نەتەوایەتیی کوردستان و چەمکی پێشمەرگە وەکوو هێمای بەرخودانی نەتەوایەتیی گەلی کورد بەرز نرخێنرابوو. هەروەها بارودۆخەکانی ئەم دواییانەی کوردستان و دەنگدانەوەی ناوی هێزی پێشمەرگە وەکوو تەنیا هێزێک کە ئێستا لە ناو جەرگەی ڕووداوەکاندا بە ئیرادەیێکی پۆڵایینەوە ڕووبەڕووی هێزی نەزانی و تاریکی بۆتەوە ڕەنگدانەوەی تایبەتی هەبووە.
لە بڕگەیێکی دیکەی ئەم بەرنامەیەدا، چوار پێشمەرگەی دێرینی حیزب کە نیشتەجێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکان، لە لایەن کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە دیاریی ڕێزلێنانیان بۆ ئامادە کرابوو کە لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بەڕێز جەماڵ عەبدوڵڵازادەوە پێشکەشیان کرا. خەڵات کراوان بریتی بوون لە:
١- ئامینە حەقیپوور
٢- سەیران شەرەفی
٣- ڕەحیم ڕەشیدی
٤- موقەدەم کەریمیان
لە بەشێکی دیکەی ئەم بەرنامەیەدا لە لایەن بەڕێز محەممەد سدیق مەحموودی ئەندامی حیزب لە ئامریکا، بیرەوەرییەک سەبارەت بە ڕۆلی پێشمەرگە لە خەباتی نەتەوایەتیی گەلی کورددا خوێندرایەوە.
لە بەشی دووهەمی ئەو بەرنامەیەدا ئامادەبووان بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی ئەو شادییەیان بەردەوام کرد و ئەو بۆنەیان جێژن گرت.