کوردستان میدیا: جۆدۆکارێكی ئێرانی بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە هەمبەر یاری نەکردن لەگەڵ ئیسراییل لە کێبڕکێی گەورەی جۆدۆ دەرکرا.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتە پیوەندیدارەکان، محەممەد عەباسنژاد لە کێشی ٦٦ کیلۆدا و لە یەکەمین یاریدا کە دەبوو ڕووبەڕووی ڕکەبەرە ئیسرائیلییەکەی ببێتەوە، بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران لە یارییەکان کشایەوە.
محەممەد محەممەدی بریمانلوو وەرزشکارێکی دیکەی ئێرانییە کە لەم کێبڕکێیەدا بەهۆی ڕووبەڕوو نەبوونەوەی لەگەڵ ڕکابەرە ئیسرائیلییەکەی دەرکرا.
دەرکردنی محەممەد عەباسنژاد لە کێبڕكێکاندا هاوکات بووە لە گەڵ هەواڵی وەرگرتنی مافی پەنابەری محەممەد ڕەشونژاد لە وڵاتی هۆلەند ، کە چەندین مێداڵی ئاسیایی لە تەمەنە جیاوازەکاندا بەدەستهێناوە، کە وەک لێهاتوویەک لە جۆدۆی ئێران دەناسرێ.
لە ڕاستای سیاسەتە هەڵەکانی ڕێژیمی ئێران لەهەمبەر وەرزش، وڵاتی ئامریکا، لە باتی ئێران وڵاتانی هێندوستان و مەغۆلستانی بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی زۆرانی ئامریکا دیاری کردووە.
بڕیار وابوو ئێران خانەخوێی پێشبرکێی زۆران (کوشتی) بۆ ساڵی ٢٠١٨ بێت، بەڵام فیلا، لە نامەیەکدا بە ڕێژیمی ئێرانی ڕاگەیاندبوو کە مافی خانەخوێبوونی ئێرانی لێئەستاندووەتەوە.