کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی رێبەندان لە بریتانیا بەڕێوەچوو

20:29 - 15 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کۆماری کوردستان، کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکان لە بریتانیا رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن \'\'خوسرەو ئاژگەیی\'\'یەوە پێشکەش کرا و دوابە دوای ئەوەش \'\'ئەنوەر سوڵتانی\'\' وتارێکی لەسەر کۆماری کوردستان و چۆنیەتیی پێکهاتنی ئەو کۆمارە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
رێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.