کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی رێبەندان لە ئەمریکا بەڕێوەچوو

19:58 - 15 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی شەممە رێکەوتی١٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، جێژنی ٦٨هەمین ساڵڤەگەڕی دامەرزاندنی کۆماری کوردستان، بە ئامادەبوونی نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، دیپلۆماتانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا و رەوەندی کوردی کە سەدان کەس لە ئەڤیندارانی رێگا و ئامانجەکانی کۆماری کوردستانی لەخۆ گرتبوو، بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان رەحیم رەشیدی سەبارەت بە پێگەی مێژووی کۆماری کوردستان، بایەخی یادکردنەوەی کۆمار و کەسایەتیی بەرزی پێشەوا قازی محەممەد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دواتر سۆزان لۆید بە زمانی ئینگلیزی بەخێرهاتنی ئامادەبوان و دیپلۆماتەکانی وەزارەتی دەرەوەی کرد و ئامادەبوونی ئەوانی لە جێژنەکەدا بە گرنگ وەسف کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئەمریکا، لەلایەن \'\'نایب مەشایخی\'\' بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی لقی حەوتی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئەمریکا لەلایەن \'\'سەلام کوردی\'\'یەوە خوێندرایەوە و هەروەها پەیامی کۆمیتەی رێخکستنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەمریکا لەلایەن \'\'عەبدولڕەحمان حەسەن\'\'ەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بۆنەی دووی رێبەندان لەلایەن \'\'مەحبووبە حوسێنی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
برووسکە پیرۆزبایی ئەم حیزب و لایەنانەش بە بەرێوەبەڕانی رێوڕەسمەکە گەیشتبوو کە ئەماژەیان پێکرا.


ــ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ــ پارتی ئاشتی و دێموکراسی بەدەپە

ــ نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ــ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

ــ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئەمریکا
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا، \'\'نۆڤین دەشتەبێڵی\'\' وتارێکی بە زمانی ئینگلیزی، لەسەر کورد و کوردستان خوێندەوە.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندان \'\'شهرووز ئەحمەدی و فواد نەراقی\'\' و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.