کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی: فزوولە نێودەوڵەتییەکان، بە ئێوە چی ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا چی دەکات

18:47 - 2 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لە قسەکانی خۆیدا بە بۆنەی ساڵی نوێ لە مەشهەد گوتوویەتی، دڕدوکە نێودەڵەتییەکان، بە ئێوە چی ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا چی دەکات.

بە بۆنەی ساڵی نوێی هەتاوی، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە شاری مەشهەد کە شارێکی ئایینی و ئیدئۆلۆژیکییە، پەیامی ساڵی نوێی خوێندەوە و وەک هەمیشە وادە و بەڵێنی بە خەڵک دا و ڕوو لە خەڵک ئامار و قسەی چەواشەکارانەی بڵاو کردەوە.

خامنەیی لە بەشێکی ئەو قسانەیدا باسی لەوە کردووە: ئێمە توانیمان پلانی ئامریکا لە ناوچەدا پووچەڵ بکەینەوە. فزوولە نێودەوڵەتییەکان، کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن کە ئێرانییەکان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەدا دەستێوەردان دەکەن، دەی بە ئێوە چی.

ڕێبەری ڕێژیمی ئێران باسی لەوەش کردووە، کە ئازادیی بەیان لە ئێراندا هەیە و هیچ کەس بە هۆی دژایەتی لەگەڵ بیروڕای حکوومەت نەکوتووەته ژێر هەڕەشە و گوڕەشەوە، هەر کەسیش ئەو ئیددعایە بکات درۆی کردووە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە، کە ئێمە کەلێنی کۆمەڵایەتیمان لە ئێراندا کەم کردۆتەوە و بە شێوەیەکی عادڵانە هەژاریمان کەم کردۆتەوە.

قسەکانی خامنەیی لە کاتێک دایە، کە کارناسانی ئابووری پێشبینیان کردووە، ئەمساڵ گرانی و هەژاری لە ئێراندا زیاتر دەبێت.

هەر ئەمساڵ هەواڵدەریی ئیسنای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردبووە، دۆخی هەژرای لە ئێراندا وەسف ناکرێت و دۆخی ژیانی خەڵک دەری دەخات، پاش نزیک بە ٤ دەیە، خەڵکی ئێران بارودۆخی ژیانیان چۆنه.

دیاردەی هەژاری لە وڵاتی ئێراندا، لەژێر سێبەری دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێراندا هێڵی هەژاری بەزاندووە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە باس لەو دەکەن، کە لە داهاتوودا نیوەی حەشیمەتی ئێران دەڕۆنه ژێر هێڵی هەژارییەوە.

ئامارە فەرمییەکان سەرەڕای هەموو سانسۆر و دەستکارییەکانی ڕێژیم، باس لەوە دەکەن، کە هەژاری لە ئێراندا لەو پەڕی خۆیدایە و بەرپرسانی ڕێژیمیش ئەو ڕاستییە ناشارنەوە.