کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ کۆبوونەوەی چەندلایەنەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان

15:47 - 11 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە بارودۆخی هەنووکەیی کوردستان و بە تایبەت هەڕەشەکانی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ و شنگال پێک هێنا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەشێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری ئارهووسی دانمارک کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان لەسەر هێڕشەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر کوردستان و بەتایبەت کۆبانێ و شنگاڵ بەڕێوە برد.

لەدانیشتنەکەدا چەند خاڵێک سەبارەت بە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی رۆژی شەممە، رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، رۆژی پاراستنی کۆبانێ و دژە تیرۆر خرایە بەر باس.

11286.jpg

لەو کۆبوونەوە‌دا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی جەمشید خوسرەوی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە دانمارک بەشدار بوو.

هەروەها لقی ئالبۆرگی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و کۆمیتە ناوچەی حیزب لە ئالبۆرگ لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون.