کوردستان میدیا: کارناسانی سیاسی لە واشنتۆن، لەسەر کاریگەرییەکانی ئامریکا لە عێراق و سووریە و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە دانیشتنێکیان هەبووە.
دامەزراوەی هادسۆن، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری واشنتۆن، دانیشتنێکیان لەسەر داهاتووی عێراق و سووریە لە دوای شکستی داعش و دەوری ئامریکا لەو دوو وڵاتە ڕێک خستووە.
کارناسانی بەشدار لەو دانیشتنە نیگەرانیی خۆیان لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە لە عێراق و سووریە دەربڕیوە.
ئەو دانیشتنە کە لەژێر ناوی دەوری ئامریکا لە داهاتووی عێراق و سووریە دوای داعش و نۆێکردنەوەی پێکهاتە لەگەڵ هاوپەیمانەکان و بەرتەسک کردنەوە دەسەڵاتی دوژمنانیان بەڕێوە چووە.
یەکێک لە ڕاوێژکارانی دامەزراوەی هادسۆن وتوویەتی: ئامریکا کاریگەری گرنگی لە دۆزینەوەی ڕێکار سیاسی و پاشەکشە بە ڕێژیمی ئێران و ڕووسیەی هەیە.
جێگەی ئاماژەیە، کە لەو دانیشتنەدا لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد باس کراوە. جنیفر کافرلا، کە لە هاوکارانی دامەزراوەی خوێندنەوەی شەڕە، لەو بارەوە وتوویەتی: ئامریکا دوای داعش خۆی لەگەڵ هاوپەیمانە هاوڕاکانی وەکوو تورکیە نابینێت و دەتوانێت پاشەکشەی پێ بکات.
لەو دانیشتنەدا، نەهرۆ زاگرۆس، جێگری بەرپرسی زانکۆی سۆران بەشدار بووە، کە باسی لەوە کردووە، لەم بارودۆخەدا لە سووریە ئامریکا خەریکە شکست دێنێت و ڕێژیمی ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دەسەڵاتی زۆرتر دەبێت و تورکیەش هێزە نیزامییەکانی خۆی لە سووریە جێگیر دەکات و کورد وەکوو هاوپەیمانی ئامریکا لە لایەن ئەو دوو ڕێژیمەوە سەرکوت دەکرێت.
بەگشتی لە ناوچەکە، دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران و تورکیە ڕوویان لە زیادبوونە و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نیگەرانن و زۆرجار هۆشداریان بەو دوو وڵاتە داوە.