کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە ئاڵمان بەرز راگیرا

17:04 - 27 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی ئاڵمان بە بەشداریی نوێنەری حیزب لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمی رێزلێنان لە ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە ئاڵمان رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری فرانکفۆرت بەڕێووەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا لەوحی رێزلێنان پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرا.

رێورەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان، لەلایەن \'\'رەشید رەحمانی\'\' ئەندامی کۆمیتەوە خوێندرایەوە و دوا بەدوای ئەوەش پارچە شیعرێک لە وەسفی شەهیدانی کوردستان لەلایەن \'\'رامیار مینبەری\'\'یەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا \'\'هیوا بەهرامی\'\' نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان لە بارەی پێوەندییەکانی حیزب لەگەڵ حیزب و رێکخراوەکانی دیکە بۆ بەشداران قسەی کرد.