کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان لە هوڵەند بەڕێوەچوو

15:14 - 14 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەکانی هەر دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی هوڵەند لە رێوڕەسمێکدا یادی شەهیدانی کوردستانیان بەرز راگرت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هوڵەند بە هاوکاریی پارتی دێموکراتی کوردستان لیژنەی هوڵەند، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ هەتاوی رێوڕەسمێکیان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە بارەگای پارتی لە شاری ئامستردام بەڕێوەبرد.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
لە سەرەتای ئەو رێوڕەسمەدا \'\'عومەر زاوێتەیی\'\' بەرپرسی پارتی دێموکراتی کوردستان لیژنەی هوڵەند لەسەر کەسایەتیی پێشەوا و کۆماری کوردستان و رۆڵی بارزانی لەو کۆمارەدا قسەی کرد و دوابە دوای ئەوەش \'\'جەعفەر مەردان‌بەگی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە هوڵەند وتارێکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
پاشان \'\'سالار قەرەداخی\'\' مێژووزان و لێکۆڵەر، سەبارەت بە مێژووی کۆمار و ئامانجەکانی و هەروەها شەهیدبوونی پێشەوا بۆ بەشداران دوا.