کوردستان میدیا: تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا، سمینارێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا بە هاوکاریی چەند لایەنێکی حکوومەتی ئەو وڵاتە، سمینارێکی لەژێر ناوی \'\'خوێندن و راهێنان بە زمانی دایکی، سەرەتاییترین مافی هەر مرۆڤێکە\'\' لە ساڵۆنی شارەوانیی شاری \'\'بۆلزانۆ\'\' بەڕێوەبرد.
ئەو سمینارە بە مەبەستی بەرزراگرتنی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئیتالیا لە رێکەوتی ٢ی رەشەمە لەلایەن \'\'محەممەد وەیسی\'\' بەرپرسی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
محەممەد وەیسی وەکوو کۆڕگێڕی سمینارەکە چەند باسێکی سەبارەت بە خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەیی کورد و بێبەش بوونی زیاتر لە ٤٠ میلیۆن کورد لە بواری پەروەردە و راهێنانی بە زمانی دایکیی خۆیانیان هێنایە ئاراوە.
دواتر \'\'میرزا لاتیگۆل\'\' رۆژنامەوان و نوێنەری رێکخراوی کولتووری بەنگلادێشی لە بارەی چۆنیەتیی هاتنە ئارای زمانی دایکی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان و بە جیهانی بوونی ئەو چەمکە بۆ بەشداران دوا.
پاشان \'\'ڤیستە مائۆر دی\'\' نووسەر و پسپۆری بواری مێژووی خەبات و بەسەرهاتەکانی گەلی کورد، چەند وتەیەکی لە بارەی مێژوو و کولتووری کورد و زمانی کوردییەوە پێشکەش بە بەشداران کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سمینارەدا \'\'بەیان قادریان\'\' بە نوێنەرایەتیی کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئیتالیا، دەستەگوڵێکی پێشکەش بە قوربانییانی خوێندکاری وڵاتی بەنگلادیش کرد.
لە کۆتایی ئەو سمینارەدا چەندین پەرتووک لەسەر مێژوو و کولتووری نەتەوەی کورد بە زمانی ئیتالیایی، لەلایەن لێژنەیئامادەکاریی سمینارەکەوە نمایش کران.
دەیان رۆژنامەنووس و کاناڵی تەلەفزیۆنی ئیتالیایی رووماڵی خەبەریی ئەو سمینارەیان کرد.