کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ سەکۆی مووشەکیی حووسیەکان کرانە ئامانج

14:38 - 8 بەفرانبار 2717

کووردستان میدیا: بە هۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، سێ سەکۆی مووشەکیی حووسیەکان لە نێو بران.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، چەندین هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر بنکە و دامەزراوەی حووسیەکان و توانیویانە سێ سەکۆی موشەک هاوێژی بالستیک لە نێو بەرن.

هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە ئاسمانیانە، سپای میللی یەمەن ڕایگەیاندووە کە توانیویانە شکستێکی قوورس بە حووسیەکان بێنن و ١٧ کیلوومیتر پێشڕەوی بکەن، لەو شەڕەدا هەندێ ناوچە لە شارەکانی خب و الشعب کە لە دەستی حووسیەکانی سەر بە ئێراندا بووە، کەوتوەتەوە دەست سپای میللی یەمەن.

بەرپرسێکی سەربازی یەمەن لەو بارەوە وتوویە: شەڕ دژی حوسیەکان بەردەوامه و سپای میللی یەمەن بە پشتیوانی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، لە حاڵی پێشڕەوی ‏دایە.

ئەم بەرپرسە ئاماژەی بەوە داوە کە ڕێژەیەکی زۆر ملیشیا حووسییەکان لە شەڕەکاندا کووژراون.