کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی کۆمیتەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئیتالیا

13:10 - 14 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆلزانۆ دیدار و چاوپێکەوتنیان پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرستیی \'\'تەها چاوشین\'\' لێپرسراوی کۆمیتەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئیتالیا، سەردانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەو وڵاتە کرد و لەلایەن شاندێکی کۆمیتەی حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد وەیسی\'\' پێشوازیی لێ کرا.
خەباتی پڕ لە سەروەریی نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دۆخی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەو هاودیتنەدا باسیان لێوە کرا.
محەممەد وەیسی سەرپەرستی شاندی کۆمیتەی حیزب لە ئیتالیا لەو هاودیتنەدا لەسەر چۆنیەتیی دامەزرانی کۆماری کوردستان و لێوەشاویی و فیداکارییەکانی رێبەرانی شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دوا.
لە کۆتایی ئەو دیدارەدا شاندی هەر دوو لا لەسەر بەردەوامی و توندوتۆڵ‌تر بوونی پێوەندیی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی ئیتالیا پێداگرییان کردەوە.