کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دیمۆكرات لە هوڵەند بەشداریی لەكۆبوونەوەیەكی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستاندا كرد

16:39 - 31 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دیمۆكرات لە هوڵەند بە سەرپەرەستی جەعفەر مەردانبەگی بەشدارییان لە كۆبوونەوەیەكی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆبوونەوەیە لەژێر ناوی مافی دیمۆكراسی كورد لەدوای رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێوە چوو و ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان تێیدا بەشدار بوون.

هەر لەو كۆڕەدا ژمارەیەكی بەرچاو لەكوردەكانی دانیشتووی وڵاتانی، هوڵەند، بلژیك، ئالمان، سویس و فەرانسە بەشدارییان كردبوو.

مەلا بەختیار قسەكانی بە باسێك لە ساڵرۆژی تیرۆری رێبەری شەهید د.قاسملوو دەست پێكرد و دواتر پڕژایە سەر كۆمەڵێك باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆزی كوردەوە.
مەلا بەختیار وتیشی: ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێك زیاتر هەستی نەتەوایەتی لە یەكترمان نزیكتر دەكاتەوە و ئەوەشی خستە روو كە د.قاسملوو،ئینسانێكی گەورە و زانا بوو و شەهیدكردنی دوكتۆر كۆسپێك و خەسارەتێكی گەورە لەخەباتی نەتەوایەتی كورد بوو.