کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە رۆژهەڵاتی كانەدا لەگەڵ ئەندام پارلمانێكی ئەو وڵاتە كۆبۆوە

18:11 - 30 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەرۆژهەڵاتی كانەدا پێكهاتوو لەشەریف بێهرووز و تاهیر دەرویژە ئەندامانی كۆمیتە سەردانی نووسینگەی ئێد هۆڵدێر ئەندام پارلمان لەسەر لیستی حیزبی كۆنسێرڤاتیڤی كانەدایان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رەوشی خراپی مافی مرۆڤ لەئێران بە تایبەتی پێشێلكرانی مافی نەتەوە ژێرستەمەكان تەوەرێكی دانیشتنی ئەو دوو لایەنە بووە و هاوكات ئاماژە بە رۆڵی كاریگەری كانەدا بۆ باس كردنی ئەو پرسە لەئاستی نێودەوڵەتیدا كراوە.
شاندەكە ئاماژەی بە هەڵوێستی حیزبی دێمۆكرات لەبارەی پێشوازی لەبڕیاری كانەدا بۆ پچڕاندنی پێوەندی لەگەڵ رێژیمی ئێران كردووە و لەو دانیشتنەدا داوا لە حكوومەتی كانەدا كراوە كە دەرگای بە رووی خەڵكی ئێران بە تایبەتی خەڵكی لێقەوماو و بێ دەرەتان ئاوەڵە بێت.
لەو دانیشتنەدا هەروەها داوا لە ئەندام پارلمان ئێد هۆڵدێر كراوە كە بەشێوەیەكی چالاك بەدوادا چوون بە پرسی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەئێراندا بكات و پشتیوانی لەزندانیانی سیاسی ئێران، لەپارلمانی كانەدادا بكرێت.