کوردستان میدیا: بۆ یەکەم جار و لە چوارچێوەی شەڕە زەڕەنگەرییەکانی ڕێژیمدا، خامنەیی بە ئاشکرا دژی ئەحمەدینژاد هەڵوێستی گرت.
دوابەدوای هێرشە سەر زارەکییەکانی چەند ڕۆژ پێش ئێستای مەحمود ئەحمەدینژاد بۆ سەر هێزی بەناو دادوەریی ڕێژیم کە ئەم دەزگایەی ویلایەتی، بە دیکتاتۆر ناوزەد کردبوو، ڕێبەریی ڕێژیم دژکردەوەی پیشان دا و بەفەرمی هۆشداری دایە ئەحمەدینژاد.
خامنەیی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانبار لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی شۆرای ڕێکخستنی پڕوپاگەندە ئیسلامییەکان ڕایگەیاند: هەندێک کەس لە نێوخۆی ئێران بە تۆمەتبارکردنی تاکەکان و دەزگاکان و هەوڵدان بۆ درووست پیشاندانی درۆ و دەلەسەکانیان خزمەت بە دوژمنان دەکەن.
وتوویشیەتی: ئەو کەسانەی کە تا دوێنێ هەموو تواناییەکانی وڵات لە بەردەستیاندا بوو و ئەوانەی کە ئەمڕۆکە، هەموو پۆتانسییەڵە بەڕێوەبەرییەکانی وڵاتیان لە بەردەستدایە، بۆیان نییە ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن بگێرن و دژی وڵات قسە بکەن، بەڵکوو دەبێ وەڵامدەر بن؛ پاشانیش ئەحمەدینژادی بە منداڵێک شوبهاندووە کە بە بەرد هەوڵ دەدات هەموو شیشەکان بشکێنێ.
چەند مانگ لەمەو پێشێش خامنەیی هۆشداری دابووە ئەحمەدینژاد و پێی گووتبوو کە خەریکە لە بازنەی هێزە خودییەکان دەچێتە دەرێ و قسەکانی دوژمن کاوێژ و دووپات دەکاتەوە.
ئەم قسانەی خامنەیی لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە لە کاتی سەرکۆماری ئەحمەدینژاددا، ناوبراو بە تەواوی مانا پشتگیری لە دەوڵەتەکەی دەکرد و بە کەسێکی جێگەی بڕوا و متمانە و خزمەتگوزاری وڵات ناوی لێ دەبرد.
بەڕای کارناسانی سەربەخۆش ئەوەیکە لەم نێوانەدا ڕوو دەدات، چەشنێک لە شەڕی هێز بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانە نەک مافویستی کەسێکی وەک ئەحمەدینژاد؛ بە باوەڕی ئەم کەسانە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەحمەدینژاددا کۆمەڵێک جینایەت بەتایبەت دژ بە چالاکانی سیاسی و زیندانییان و نەتەوەکانی ئێران و کەمینە ئایینییەکان هاتە ئاراوە کە ئەگەر لە دادگایەکی سەربەخۆی دادپەروەردا بهێنرێنە بەرباس، خودی ئەحمەدینژاد بە تاوانبار دەناسرێ.