کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئیتالیا یادی قوربانییانی کارەساتی ئەنفال و هەڵەبجە بەرز راگیرا

20:23 - 27 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: شاندیکی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا، لە رێوڕەسمی یادی قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمە، لەلایەن \'\'رێکخراوی کولتووریی کوردیی دیاکۆوە بە بۆنەی بەرزراگرتنی یادی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کورد بەگشتی و یادی شەهیدانی هەلەبجە بە تایبەتی رێوڕەسمێک لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا شاندێکی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرسیی \'\'محەممەد وەیسی\'\' لەو رێوڕەسمەدا بەشداریی کرد.
بەوبۆنەوە پەیامی تەشکیلاتی حیزب لە ئیتالیا لەلایەن ناوبراوەوە خوێندرایەوە.