کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی ئاڵمان سیمینارێك لەپێوەندیی دۆخی ئێران بەڕێوە چوو

22:19 - 30 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: جنبش جمهوری خواهان دمكرات و لائیك ایران سمینارێكی لەسەر بارودۆخی هەنووكەیی ئیران و هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری لەو وڵاتەدا لەشاری هانوفێری ئاڵمان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەڕێز عەبدولڕەزا كەریمی بە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ ئاڵمان بە سەرپەرستی بەرپرسی كۆمیتەی ئاڵمان بەڕێز بابە شێخ ناسری بەشداریی ئەو سیمینارە بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا چەندین لایەن و كەسایەتی سیاسی بۆ باس كردن لەسەر بارودۆخی ئێستای ئێران و بە تایبەتی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری رێژیمی ئێران بانگهێشتی ئەو سیمینارە كرابوون.
یەكێك لەكۆڕگێڕەكانی ئەو سیمینارە عەبدولڕەزا كەریمی بوو و بەڕێزیان لەباسەكەیدا تیشكی خستە سەر ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دواییانەی ئێران و بە تایبەت پێشڵكارییەكانی مافی مرۆڤ، چوونە سەری رێژەی لەسێدارەدانی خەڵكی بێ تاوان، گرتن و ئەشكەنجە دان و هەروەها دەستێوردانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاروباری وڵاتانی ناوچە.

بەڕێز كەریمی لەبەشێكی دیكەی كۆڕەكەدا پڕژایە سەر بەردەوام بوونی رێژیمی ئێران لەدروست كردنی چەكی ناوكیی و وتیشی: سەرەڕای ئەو هەموو پێشێلكاریی و سەرەڕۆییەكانی رێژیمی ئێران هێشتاكە هێندێ‌ لایەن هەن كە باوەڕییان بە رێفۆرم لەو سیستمەدا هەیە.

شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەئاڵمان لەو سیمینارەدا توانی لەگەڵ چەندین لایەنی سیاسی و كەسایەتیی چاوپێكەوتنی هەبێت.

4793.jpg